ماندوو نه‌بن كوڕه بير سه‌وزه‌كاني له ئاگر سوورتر، ماندوو نه‌بن كوڕه ئازاكاني له ئاگر به‌تيين‌تر، ماندوو نه‌بن كوڕه دلسوزه‌كاني شاخ و هه‌رد و كێوي و ئه‌م وڵاته، به‌ر له‌وه‌ي ئێوه بناسن پێ‌يان وابوو هه‌تيونو و كه‌سيان نيه. به‌ڵام ئيستا شاخ و شه‌ريف، ناجي و نه‌مام، كه‌مال و كه‌ل، به‌ڕوو و بێهزاد، ديار و ده‌وه‌ن، كاوه و كه‌و، بۆ يه‌ك بران. هه‌ر هه‌موويان له‌يه‌ك شه‌ودا و به يه‌ك ژانيش له دايك بوون.
ئيستا بنه ده‌وه‌نه‌كاني شاخ و هه‌ردي مێرگه درێژ، نه‌چی، هه‌نجیران، بایه‌وه، ده‌ره‌تفێ و به‌رده ره‌شه، به‌رقڕوو، ده‌گاگا، ساوجي و سه‌ردوش، ده‌ره‌وه‌ران و كيكن، باراماوا و بندۆڵ رۆژێك چه‌ن جار چاويان به بينيني ئوميد روون ئه‌بێته‌وه، رۆژێك چه‌ن جار له‌گه‌ڵ عیرفان و عه‌دنان يه‌كتر ئه‌گرنه باوش، رۆژێك چه‌ن جار له‌گه‌ڵ لوقمان فرمێسك ئه‌ڕێژن و رۆژێك چه‌ن جار له‌گه‌ڵ دوكتور له‌سه‌ر ئێش و ژاني سووتان قسه ده‌كه‌ن.
ئيستا ئيتر ده‌وه‌نه‌كان خۆيان به هه‌تيو نازانن، شه‌وانيش به ته‌نيا ناخه‌ون، هه‌ر يه‌كێكيان سه‌ريان ئه‌خه‌نه سه‌ر شاني ئوميده چكول و جه‌مال و له‌تيف و بێهروز و ئيره‌ج و كاك عه‌بدوڵا هه‌ڵۆ ماندوونه‌ناسه‌کانی ده‌ره‌تفێ، یه‌نیجه، به‌رده‌ڕه‌شه، له‌نجاوا و کانی دینار و…… .
ماندوو نه‌بن…
كاوه كردستاني


































































