نگاشته شده توسط: انجمن سبز چيا | اوت 17, 2010

ماندوو نه‌بن …

ماندوو نه‌بن كوڕه بير سه‌وزه‌كاني له ئاگر سوورتر، ماندوو نه‌بن كوڕه ئازاكاني له ئاگر به‌تيين‌تر، ماندوو نه‌بن كوڕه دلسوزه‌كاني شاخ و هه‌رد و كێوي و ئه‌م وڵاته، به‌ر له‌وه‌ي ئێوه بناسن پێ‌يان وابوو هه‌تيونو و كه‌سيان نيه. به‌ڵام ئيستا شاخ و شه‌ريف، ناجي و نه‌مام، كه‌مال و كه‌ل، به‌ڕوو و بێهزاد، ديار و ده‌وه‌ن، كاوه‌ و كه‌و، بۆ يه‌ك بران. هه‌ر هه‌موويان له‌يه‌ك شه‌ودا و به‌ يه‌ك ژانيش له دايك بوون.
ئيستا بنه ده‌وه‌نه‌كاني شاخ و هه‌ردي مێرگه درێژ، نه‌چی، هه‌نجیران، بایه‌وه‌، ده‌ره‌تفێ و به‌رده ‌ره‌شه، به‌رقڕوو، ده‌گاگا، ساوجي ‌و سه‌ردوش، ده‌ره‌وه‌ران و كيكن، باراماوا و بندۆڵ رۆژێك چه‌ن جار چاويان به بينيني ئوميد روون ئه‌بێته‌وه، رۆژێك چه‌ن جار له‌گه‌ڵ عیرفان و عه‌دنان يه‌كتر ئه‌گرنه باوش، رۆژێك چه‌ن جار له‌گه‌ڵ لوقمان فرمێسك ئه‌ڕێژن و رۆژێك چه‌ن جار له‌گه‌ڵ دوكتور له‌سه‌ر ئێش و ژاني سووتان قسه ده‌كه‌ن.
ئيستا ئيتر ده‌وه‌نه‌كان خۆيان به هه‌تيو نازانن، شه‌وانيش به‌ ته‌نيا ناخه‌ون، هه‌ر يه‌كێكيان سه‌ريان ئه‌خه‌نه سه‌ر شاني ئوميده چكول‌ و جه‌مال و له‌تيف و بێهروز و ئيره‌ج و كاك عه‌بدوڵا هه‌ڵۆ ماندوونه‌ناسه‌کانی ده‌ره‌تفێ، یه‌نیجه‌، به‌رده‌ڕه‌شه‌، له‌نجاوا و کانی دینار و…… .
ماندوو نه‌بن…

هنجيران 1

كاوه كردستاني


پاسخ

  1. سلاو بو تو نیشتمانم سلاو به دار به روه کانی شاخ و هه ردی کوردستانم سلاو بوتو چیا سلاو به هه ستی به تینی کاک کاوه ش
    ماندو نه بی کاک شه ریف ماندون نه بن هه ر هه موتان

  2. menish ealim mando naben her hamotan

  3. با سلام خدمت شما عزیزان گرامیان من واقعا نمی دانم چی بگم از این همه جنایت از این همه ظلم اخ مگر طبیعت بی گناه چه کرده اذیت وازار ادمها وحیوانهای زبان بسته تمام نشده رو اوردن به سر سبزی وطبیعت قشنگ کردستان من نمی دانم چی میخواهند از جان این مردم ظلم دیده کورد به راستی خیلی تاسف بر انگیز است من از اروپا با شماها تماس گرفته ام به راستی نمی دانم چه کنم مغزم به جای خطور نمی کند ولی اگر میدانی کمکی از من بر میاد در خدمتتان هستم با چشمانی اشک بار این دیدگاه را برایتان نوشته ام خواهر کوچکتان هستی احمدی

  4. ئاگره‌كانى 6 و 7 ى خه‌مانان

    292 ئاور له دو مانگ‌دا ناتوانى شتيكى ئاسايى بيت

    ماندو نه‌بى ئه‌نجومه‌نى سه‌وزى چيا

    ماندو نه‌بن كوره سه‌وز بيره‌كان

  5. ئیمە ش بە ش بە حاڵی خومان دەس خۆشی دەکەێن لە بیرمەندان و تێکوشەرانی ئاوەدانی . دەستان خۆش و بە قەدەر تەمەنی تەواوی دارە سوتاوەکانی وەلاتەکەم تەمەن درێژ بن .بە راستی مایە ی شانازین.

  6. سلام
    این بار تخریب و نابود کردن چهل چشمه یکی از کوههای مریوان را در پیش گرفته اند
    چهلچشمه که در میان سه شهر مریوان و سقز و دیواندره قرار دارد توسط جاده سازی قربانی می کنند
    لطفا برای اطلاع رسانی به این لینک ها سر بزنید و آن را در وبتان منعکس کنید ..
    http://mkouh.blogfa.com/post-369.aspx

    http://lawansaqez.blogfa.com/page/clceme.aspx

  7. له‌ گه‌ل سڵاو و ماندوو نه‌بوون
    بۆ ده‌ڕبڕینی ناره‌زایه‌تیمان سه‌باره‌ت به‌ سووتاندنی دارستانه‌کان ، لۆگۆیه‌کم ئاماده‌ کردوه‌ که‌ ده‌توانین له‌ گۆشه‌ی ڕاستی وێبلۆگه‌کا‌نمان دایبنێین ، (وه‌ک وێبلاگی پڵتۆک ) ، به‌ هیوام به‌م کاره‌ بچوکه‌ له‌ نێو دونیای ئینتێرنێت هه‌نگاوێکی به‌رزمان دانابێت . بۆ بینینی لۆگۆکه‌ و بۆ گرتنی کودی ئێچ تی ئێم ئێڵی ئه‌م لۆگۆیه، له‌ گه‌ڵ پڵتۆك پێوه‌ندی که‌ن .

  8. همه با هم برای همه
    با امیدبه تداوم همکاری های بیشتردستان یاریگرتان را می فشاریم تا امانت گذشتگان ومیراث آیندگان را حفظ کنیم
    رییس انجمن حامیان محیط زیست ومنابع طبیعی ورزقان

  9. پێشکه شه به :
    هه مو ماندو نه ناسانی ئه نجومه نی سه وزی
    چیای مه ریوان

    ده لاقه ی هه رمان
    هێلانه ی ژین
    له ئاسمانی خه می منا
    گه ڵارێزانێکی پاییزی وای ناوه ته وه
    ته مه ن ساڵانێکه دوور له ده لاقه ی بڕوا
    له هێلانه کۆنه که ی دا
    کڕ که وتوه
    برین
    له مێژ ساله
    باڵای خۆی
    به باڵای حه زه کانی مندا گرت و
    که چی ئێستا
    ئه وین حه په ساوه و
    برین باڵای کردووه !
    به ڵام له به ندیخانه تاریکه که ی عومری مندا
    ده لاقه یێکی ترم پێوه دیاره
    تێر تێر ته ماشام کرد
    هێدی هێدی
    به ره و لای وه ڕێ که وتم
    شه وکۆک بانگی کردم
    ڕۆییم
    ڕۆییم
    گوتم :
    ده لاقه که م لێ که نه وه
    که کرایه وه
    بینیم
    کوردستانی باوک
    باوه شی ئاوه ڵا یه !

  10. خسته نباشی براستی سنگ تمام گذاشتیددوستتان دارم


پاسخی بگذارید

در پایین مشخصات خود را پر کنید یا برای ورود روی شمایل‌ها کلیک نمایید:

نشان‌واره‌ی وردپرس.کام

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری WordPress.com خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

تصویر توییتر

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Twitter خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

عکس فیسبوک

شما در حال بیان دیدگاه با حساب کاربری Facebook خود هستید. بیرون رفتن / تغییر دادن )

درحال اتصال به %s

دسته‌ها

دنبال‌کردن

هر نوشته‌ی تازه‌ای را در نامه‌دان خود دریافت نمایید.